سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی داڕمانی دیوارێک بەسەر کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلدا

فۆتۆ: 
2020-08-11

7247 جار خوێندراوەتەوە

بەشیکی دیوارێکی کۆن کە پاشماوەی ئاسەواری شوێنی سەرەکی پاشایەکی شاری شیان بووە لە چین، بەسەر کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلدا ڕووخاوە، کە بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون و پاسێک و سێ ئۆتۆمبێلیان زیانیان بەرکەوتووە.

لە ماڵپەڕی روسیا تودەیدا هاتووە، ئەو دیوارە درێژییەکەی ٢٠ مەتر دەبێت و لە ساڵی ٢٠٠٩ حکومەتی ئەو وڵاتە پارێزگاریی لێدەکات، چونکە شوێنی سەرەکی نیشتەجێبوونی پاشاى چین بووە لە نێوان ساڵەکانی (١٣٦٨ – ١٦٤٤).

دوای لێکۆڵینەوە شارەزایانی بواری شوێنەوارناسی ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەو شوێنە سەلامەت نییە و مەترسی ڕوخانی زیاتری هەیە.

ئ.ل