سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-08-11

6525 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٥٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٧١ چاکبوونەوە و ١٣ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٥٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٣٩٨ لە هەولێر، ٦٠ لە سلێمانی، ٦٦ لە راپەڕین، ٨٨ لە دهۆک، ٢٥ لە گەرمیان، ١٦ لە هەڵەبجە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "١٧١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٩٥ لە هەولێر، ٣٨ لە گەرمیان، ٣٠ لە دهۆک و ٨ لە هەڵەبجە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ٩ لە هەولێر، ٣ لە سلێمانی، یەک لە هەڵەبجە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٨ هەزار و ٢٠٠ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دە هەزار و ٧٩٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٦٧٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.