سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-08-11

3425 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٧٤٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ١٤١ چاکبوونەوە و ٥٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٧٤٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٤٨٦ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوو هەزار و ١٤١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٧٧٦ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٥٤ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٥٦ هەزار و ٩٩٥ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٥٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٢ هەزار و ١٠٢ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.