سەردێڕ:

وێنە.. لە سکۆتلەندا گەنجینەیەک دۆزرایەوە کە تەمەنی سێ هەزار ساڵە

فۆتۆ: 
2020-08-11

8538 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە تیمەکانی پشکنین و گەڕان بەدوای گەنجینە کۆنەکاندا لە سکۆتلەندا یەکێک لە گرنگترین گەنجینەکانی چاخی برۆنزیان دۆزیەوە، کە لەناویدا خشڵ و شمشێری تێدایە و تەمەنی گەنجینەکە سێ هەزار ساڵ دەبێت.

ماریۆس ستیبین، ئەندامی تیمی دۆزەرەوەی گەنجینەکە رایگەیاندووە، "ئەم گەنجینەیە لە یەکێک لە کێڵگەکانی نزیک گوندی بیبڵز لە دووری ٣٦ کیلۆمەتر لە دوری باشور ئەدەنبرە دۆزراوەتەوە"، دەشڵێت، "ئەو کاتەی گەنجینەکەم دۆزییەوە لە خۆشیدا دەلەرزیم."

ستیبین ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕوام نەدەکرد پێشتر شتێکی لەم جۆرەم بینیبێت، سەرەتا هەستم بەوەکرد کە ئەمە شتێکی سەرنجڕاکێش دەبێت، چونکە بەشێکی گەورەم لە مێژووی سکۆتلەندی دۆزیوەتەوە."

لەوبارەیەوە، ئیمیڵی فریمان سەرۆکی یەکەی دۆزینەوەکانی سەر بە حکومەتی سکۆتلەندی باسی لەوەکردووە، "بۆ ناوخۆی وڵات ئەمە دۆزینەوەیەکی گرنگە و هێشتا کارێکی زۆر ماوە ئەنجامبدرێن، بۆ ئەوەی بتوانین هەڵسەنگاندن بۆ پارچەکان بکەین و هۆکاری شاردنەوەیان  بزانین."

پارچەکانی ناو گەنجینەکە، لە چەند پارچەیەکی شوێنەواری ڕشمە و زینی ئەسپ و خشڵی کانزایی و ئەنگوستیلە و کوپ و شمشێر و گالیسکە پێکهاتوون و ئەمە دووەم گەنجینەی چاخی برۆنزیە لە سکۆتلەندا بدۆزرێتەوە.

Treasure-hunter finds 3,000-year-old hoard in Scotland

Treasure-hunter finds 3,000-year-old hoard in ScotlandTreasure-hunter finds 3,000-year-old hoard in Scotland

‌بەپەلە