سەردێڕ:

لە سنوری نێوان عێراق و کوێت بۆمبێک بە کاروانێکی سوپای ئەمریکادا تەقییەوە

فۆتۆ: 
2020-08-11

1530 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقەوە رایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی سوپای ئەمریکادا لە نزیک یەکێک لە خاڵە سنوریەکانی نێوان عێراق و کوەیت تەقیوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقەوە بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەک لەسەر سنوری نێوان عێراق و کوێت روویداوە، کە لەلایەن گروپێکی چەکدارییەوە ئەنجامدراوە، ئەوەش هاتووە، لە تەقینەوەکەدا یەکێک لە کاروانە بارهەڵگرەکانی سوپای ئەمریکا بە ئامانجگیراوە، لە کاتێکدا کاروانەکە چەک و تەقەمەنی گواستووەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، گروپە چەکدارەکە لەڕێگەی بەکارهێنانی بۆمبێکی چێندراوەوە کاروانەکەی بە ئامانج گرتووە.

هاوکات، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی رووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.