سەردێڕ:

سابیر کوردستانی کۆچی دوایی کرد

فۆتۆ: 
2020-08-10

11173 جار خوێندراوەتەوە

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەندی ناسراوی کورد سابیر کوردستانی بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا.

نیاز نوری نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٠٠ هونەرمەند سابیر کوردستانی  لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا.

سابیر کوردستانی ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە، یەکێکە لەهونەرمەندە دیارەکانی کورد، ساڵانێکی زۆرە وەک هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ بەردەوامە و چەندین گۆرانیی بەناوبانگی هەیە، چەند هونەرمەندێکی گەنج گۆرانییەکانیان وتووەتەوە.