سەردێڕ:

فۆرمى پسوڵه‌ى خۆراكى هاوڵاتیان بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە چاپدرا

فۆتۆ: 
2020-08-10

14640 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق فۆرمی پسوڵه‌ى خۆراكى بۆ ٢٨ هەزار و ١٢٢ خێزانی پارێزگای هەڵەبجە چاپکرد و ‌فه‌رمانى كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى ڕێكخستنى پسوڵه‌ى خۆراكىشی خسته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

فۆڕمى خۆراكی هاوڵاتیانی شارەکە، كارئاسانى كردووه‌ بۆ دیاریكردنى سنورى ئیدارى و ژماره‌ى دانیشتوانى پارێزگاكه،‌ بۆئه‌وه‌ى وه‌ك بازنه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن، به‌شدارى لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بكات.