سەردێڕ:

ئەو خواردنانەی دەبنە هۆکاری ئارەق کردنەوە

فۆتۆ: 
2020-08-10

17512 جار خوێندراوەتەوە

هەندێك لە خواردنەکان وادەکەن جەستە ئارەق بکاتەوە، بەهۆی ئەو بڕە کالۆرییانەی کە تێیاندایە یاخود بەهۆی ئەوەی کە گەرمن، بۆیە باشتروایە لە وەرزی گەرمادا نەخورێن.

ماڵپەڕی بەزکیتۆ ئاماژەی بە چوار لە دیارترینی ئەو خواردنانە کردووە، بەم جۆرە:

قاوە:

بەهۆی ئەوەی کافایین وەڵامدانەوەی راستەوخۆی جەستە دروستدەکات، وادەکات مێشك کار بکات و کرداری زیندەپاڵ خێرا دەبێت و کارلێکە کیمیاییەکان هاندەدرێن، ئەمەش وادەکات ئارەق بکرێتەوە.

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە بەهارات:

بیبەری توون کاریگەریی لەسەر رژێنەکانی جەستە دەبێتە و وادەکات ئارەق بکرێتەوە و پلەی گەرمی جەستە بەرزدەبێتەوە.

ئەو خواردنانەی کە کالۆری زۆریان تێدایە:

کاتێك خواردنێك دەوڵەمەند دەبێت بە چەورییەکان، جەستە هەوڵدەدات رێگەیەك بدۆزێتەوە بۆ رزگاربوون لێیان، بۆیە پلەی گەرمی جەستە بەرزدەبێتەوە و ئارەقدەکاتەوە.

خواردن و خواردنەوە گەرمەکان:

خواردن و خواردنەوە گەرمەکان لە گەدەدا دەمێننەوە و وادەکەن پلەی گەرمی جەستە بەرزببێتەوە و ئارەق بکەیتەوە.

ژ.ن