سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەکی بەهێز روسیای هەژاند

فۆتۆ: 
2020-08-10

52512 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە وێستگەیەکی سوتەمەنی شاری ڤۆلڤۆگرادی روسیا روویداوە و بەلایەنی کەمەوە ١٣ کەس بریندار بوون.

باس لەوەشکراوە، ئاگرەکە لە خەزێنەی گازی پرۆپان لە وێستگەی سوتەمەنی ناوچەی تراکتۆرۆزاڤۆدسکی لە ڤۆلڤۆگرادی روسیا کەوتووەتەوە و تیمی ئاگرکوژێنەوە هەر زوو گەیشتوونەتە شوێنەکە بەڵام، هەوڵە سەرەتاییەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە سەرکەوتوو نەبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە لەشێوەی ئەڵقەیەکی ئاگرین لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەرکەوتووە و دوکەڵێکی زۆر و مەترسیداری بڵاوکردووەتەوە.