سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گوندێک لە دوکان لێواری بەنداوە و کێشەی بێ ئاویی هەیە

فۆتۆ: 
2020-08-10

3502 جار خوێندراوەتەوە

گوندی قەرەتەپەی سەر بە ناحیەی بنگردی قەزای دوکان سەرباری ئەوەی لە لێواری بەنداوی دوکانە، بەڵام بەدەست کێشەی کەمئاویەوە دەناڵێنێت.

هەرچەندە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکە دابین کراوە و هەر ماڵەو بۆری بۆ براوەتە ژورەوە بەڵام حکومەت هیچ سەرچاوەیەکی ئاوی بۆ عەمباری پڕۆژەی ئاوەکە دابین نەکردووە، هەربۆیە داواکاری دانیشتوانی  گوندەکە تەنها لێدانی یەک بیری ئاوە.