سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-08-10

2566 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا و لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی راگەیاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا حەسان دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئاشکرایکرد، "تەقینەوەکەی بەیروت دەرئەنجامی گەندەڵی بوو"، هاوکات، دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی راگەیاند.

ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە ناتوانین لە گەندەڵی رزگارمان بێت، دواین نمونەش ئەو گەندەڵییە بوو کە بووەهۆی تەقینەوەکەی بەیروت."

باسی لەوەشکرد، "هێشتا لە شۆکی ئەو تەقینەوەیەداین کە کۆتایی بە ژیانی چەندین لوبنانی هێنا و هەمووشی لە ئەنجامی گەندەڵی سیستمی حوکمڕانی بوو، قەبارەی کارەساتەکە گەورەترە لەوەی پێناسەبکرێت، کەچی هەندێک کەسیش جگە لە بەدەستهێنانی دەنگی دەنگدەران هیچی دیکەی بەلاوە گرنگ نیە."

ئەمڕۆ، حەسان دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی میشێل عەون سەرۆکی لوبنان کرد و داواشیکرد، بە شێوازی کاربەڕێکەر تاوەکو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کارەکان رابپەڕێنن.