سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئەمریکا بووەهۆی گیانلەدەستدانی ژنێک

فۆتۆ: 
2020-08-10

6196 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەیەکی شاری بالتیمۆر لە میرلاندی ئەمریکا روویداوە کە بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی ژنێک.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکرد، تەقینەوەی هێڵی گاز لە یەکێک لە بیناکانی نیشتەجێبوون لە شاری بالتیمۆر روویداوە و بەوهۆیەوە ژنێک گیانیلەدەستداوە و چەندین ماڵیش داروخاون.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دوو هاوڵاتی دیکەش کە بەسەختی بریندار بوون، رەوانەی نەخۆشخانە کراون، دەشڵێن، "تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە دەرهێنانی ئەو کەسانەی بوون بەژێر داروپەردووی ماڵەکانەوە."