سەردێڕ:

ئەمریکا: چين لە رێگەی هێرشی ئەليکترۆنيیەوە هەڵبژاردنەکان دەکاتە ئامانج

فۆتۆ: 
2020-08-10

1077 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئاسايشی نيشتيمانی ئەمريکا رايگەياند، چين لەڕێگەی هێرشی ئەليکترۆنیيەوە هەڵبژاردنەکانی ئەمريکا دەکاتە ئامانج.

رۆبەرت ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، چین هاوشێوەی روسيا و ئێران کار لەسەر فراوانکردنی هەوڵەکانی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانی هەڵبژاردنەکان لەوانەش ئەو وێبسايت و ماڵپەڕانەی بەکاریدێنن.

رۆبەرت ئۆبراین دەڵێت، روسیا دەیەوێت دژی جۆ بايدن کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکان کاربکات لەڕێگەی هێرشی ئەليکترۆنی و ئەو کارانەی پەيوەستە بە هەڵبژاردنەکانەوە.

ئەمەش لەکاتێکدايە، چين بەردەوام دەنگۆکانی ئەمريکا رەتدەکاتەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرشی ئەلکترۆنی بۆ سەر کۆمپانيا و دەزگاکانی واشنتۆن، جەختيش دەکەنەوە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بابەتێکی تايبەت بە ناوخۆی ئەمريکايە.

بڕیارە سەرەتای مانگی ١١ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت و تا ئێستاش دوو کاندیدی بەهێز رکابەری یەک دەکەن، ئەوانیش جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپن.