سەردێڕ:

دوو کرێنی بەندەری بەیروت دەستیان بەکار کردەوە

فۆتۆ: 
2020-08-10

3884 جار خوێندراوەتەوە

بەندەری بەیروت بەهۆی تەقینەوەکەی رۆژی چواری ئەم مانگەوە لەکار کەوتبوو، بەڵام لە ئێستادا دوو کرێنی بەندەرەکە دەستیان بە کار کردووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "NNA"ی لوبنانی، دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت، بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ دووبارە بەکارخستنەوەی بەشی کۆنتێنەرەکانی بەندەرەکە دەستبەکاربوون و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی لە میانی هەفتەی ئایندەدا بەندەرەکە بەشێوەیەکی سنوردار خزمەت پێشکەشبکات.

ئەوەش هاتووە، لە ئەنجامی هەوڵەکاندا دوو کرێنی بەندەرەکە کەوتوونەتەوە کار و توانراوە باری ئەو کەشتییانە دابگیرێت کە پێش تەقینەوەکە نزیکی بەندەرەکە بوونەتەوە و بەهۆی تەقینەوەکە نەیانتوانیبوو بارەکانیان دابگرن.

٤ی ئەم مانگە، تەقینەوەیەکی بەهێز شاری بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاند و بەهۆیەوە ١٥٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.