سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-08-10

10557 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا هاتووە، نرخی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا لە کەرتی تایبەت و نەخۆشخانەی ئەهلی یەکساندەکرێت و نرخی خزمەتگوزارییەکان لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بە ڕێژەی نێوان ٪٤٠ بۆ ٪٥٠ لەکۆی گشتی خزمەتگوزارییەکان کەمدەکرێتەوە.

دەقی بڕیارەکان:

١.سنوردارکردن و یەکسانکردن و دانانی نرخەکانی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا لە کەرتی تایبەت و نەخۆشخانەکانی ئەهلی بە ڕەچاوکردنی مەترسی لەسەر ژیانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.

٢.کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بە ڕێژەی نێوان ٪٤٠ بۆ ٪٥٠ لەکۆی گشتی خزمەتگوزارییەکان بە گوێرەی جۆرەکانی چارەسەری.

٣.بەڕێوەبەرایەتی پشکنین و بەدواداچوون، بەدواداچوونی رۆژانە و بەردەوام دەکەن بۆ پابەندبوون.

٤.نرخەکانی پشکنینی پزیشکانی پسپۆڕ لەلایەن سەندیکای پزیشکان دیاریدەکرێت.

٥.تیمی پزیشکی گەڕۆک بۆ ماڵان بەبێ رەزامەندی و رێگەپێدانی وەزارەت قەدەغەیە.

٦.هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵەکانی گەرم بکەن بۆ هەر سکاڵایەک.

٧.ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچونییەوە کاریپێدەکرێت و سەرپێچی و کەمتەرخەمی بەدەر لە نرخەکانی بڕیاردراو، رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر.