سەردێڕ:

کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کرایە ئامانج

فۆتۆ: 
2020-08-09

7136 جار خوێندراوەتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لە باشوری عێراق تەقییەوە، کە کەرستەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگواستەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، بۆمبێکی چینراو بە كاروانێكی مەدەنیدا تەقییەوە، كە پێداویستییەكانی بۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دەگواستەوە لە سنوری پارێزگای زیقار و رووداوەكە زیانی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان گەیاندووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ، لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە.

لە ماوەی رابردوودا، چەند جارێک کاروانی هاوپەیمانان کەوتووەتە بەر هێرشی چەکداران و تەقینەوەی بۆمبە چێندراوەکان، بەشێکی شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لە هەندێک ناوچەی عێراق دەگەڕێننەوە.