سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە شەڕی نێوان چەند گەنجێکدا لە سێمێڵ کەسێک کوژرا

فۆتۆ: 
2020-08-09

28322 جار خوێندراوەتەوە

لە قەزای سێمێڵی سەر بە پارێزگای دهۆک، شەڕ لە نێوان چەند گەنجێکدا دروستبوو و بەو هۆیەشەوە کەسێک کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون.

بێوار حلمی، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە سێمێل ڕایگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا لەناو بازاڕى سێمێل بەهۆى دەستشکاندنەوەى ئۆتۆمبێل شەڕ لەنێوان ژمارەیەک گەنج دروستبوو، کە چەکیان بە کارهێناوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و چوارى دیکەش برینداربوون".

ئاماژەى بەوەشکرد، "پاش ڕووداوەکە پۆلیس گەشتووەتە شوێنەکە و دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە و لیکۆڵینەوەکان لەوبارەوە دەستیان پێکردووە، تاوەکو ئێستاش هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە".

ئەوەشى خستەڕوو، "ئەو چوارکەسەى بەهۆى شەڕەکەوە بریندرابوون بە مەبەستى وەرگرتنى چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە."