سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کەوتنەخوارەوەی تاشەبەردێک بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا

فۆتۆ: 
2020-08-09

15824 جار خوێندراوەتەوە

تاشەبەردێکی گەورە و زەبەلاح لە شاخێکی سعودیە کەوتووەتە خوارەوە، کە لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێک لە شەقامەکەدا وەستاوە تاشەبەردەکە کەوتووە بەسەریدا.

ڕۆژنامەی سەبقی سعودی ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوەکە لە شاخی "جەزم" لە زنجیرە شاخەکانی "عەبادل" روویداوە، کە لە پارێزگای عاریزە لە ڕۆژهەڵاتی جازانی سعودیە بووە، کە ئۆتۆمبێلێک لە نزیک ئەو شوێنە وەستابوو و تاشەبەردەکە کەوتووە بەسەریدا و تەواوی ئۆتۆمبێلەکەی تێکشکاندووە.

لەبارەی زیانی گیانیشەوە، ئاماژە بەوە نەکراوە کە ئایا زیانی گیانی بەدواوە بووە و لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا سەرنشینی تێدا بووە، دانیشتوانی شاخی جەزم بەردەوام سەرقاڵی لابردنی ئەو بەردانەن کە لە شاخەکە دەکەونە خوارەوە و رێگەی سەرەکی دادەخەن.

ئ.ل