سەردێڕ:

وێنە.. بەهۆی لافاوەوە لە پاکستان ٥٧ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-08-09

2319 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانی وەرزییەوە لە پاکستان لافاو دروستبووە و بەو هۆیەوە تا ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن ئاژانسی ئیدارەی کارەساتی نیشتمانی پاکستانەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە، بەهۆی بەردەوامی بارانی وەرزییەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە پاکستان، لافاو دروستبووە و بەوەش لە ویلایەتی خەیبەر پاهتونهوا لە باکوری خۆرهەڵاتی وڵاتەکە ١٩ کەس و لە سیند ١٢ کەس و لە ناوچەی جیلگیت - بالتیستان ١٠ کەس و هەشتى دیکەش لە ولایەتى بنجاب گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی وڵاتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، لە ویلایەتی بەلوجستانیش لانی کەم هەشت کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و لەهەریەکە لە سیند و بەلوجستان ژمارەیەکی زۆر خانوو بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

لەو بارەیەوە بەرپرسانی کەشناسی پاکستان باس لەوەدەکەن، چاوەڕواندەکرێت ئەم هەفتەیەش بارینی بارانی وەرزیی بەردەوامبێت.

بارانی وەرزیی کە لە مانگەکانی حوزەیران- ئەیلول لە باشوری ئاسیا کاریگەرە، ساڵانە کارەسات و رووداوی گەورەی سروشتیی لێدەکەوێتەوە.

Villagers wade through a flooded area of Dadu, a district in Pakistan's southern Sindh province, Sunday.At least 58 dead in Pakistan monsoon rains