سەردێڕ:

لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆ درێژكرایەوە

فۆتۆ: 
2020-08-08

6173 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق بڕیاریدا، قەدەغەى هاتوچۆى سنوردار تا ١٥ی ئەم مانگە درێژبكرێتەوە.

ئەمنیداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی، بڕیاریداوە، قەدەغەى هاتوچۆى سنودار تا ١٥ی ئەم مانگە درێژبكرێتەوە، بەڵام رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی بڕیاریشیداوە كە دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگە فەرمییەكاندا بەڕێژەی ٢٥% بێت و بۆ زیادكردنی دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگەكاندا، دەسەڵات بە وەزارتەكان دراوە.

ئەوەش هاتووە، دوای ١٥ی ئەم مانگە لیژنەکە هەڵسەنگاندن بۆ رەوشەكە دەکات و بڕیار لەسەر درێژكردنەوە یان درێژنەكردنەوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ دەدات.