سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-08-08

4218 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٩١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ١٤٨ چاکبوونەوە و ٦٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٩١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٦٩٩ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوو هەزار و ١٤٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٨٧٩ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٦٢ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٤٧ هەزار و ٣٨٩ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٣١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٥ هەزار و ٥٠٤ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.