سەردێڕ:

بە مەرج رێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە مەرزەكانه‌وه‌ بۆ هەرێم دەدرێت

فۆتۆ: 
2020-08-08

8185 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەرج رێگە بە هاوردە کردنی ئۆتۆمبێل لە مەرزەکانی ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان بۆ هەرێم دەدرێت.

دەقی مەرج و رێنماییەکان:

١.لەبارەی ئۆتۆمبێلەکانی وڵاتانی (ئەمریکا، کەنەدا، بەرازیل، ئەو وڵاتانەی شەهادەی کارفاکسیان هەیە) دەبێت لەگەڵ شەهادەی COC بەڵگەنامەی (کارفاکس)یان لەگەڵدا بێت بۆ دەرکەوتنی زانیاری تەواو لەو گۆڕانکاری و رووداوانەی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا هاتووە.

٢.ئەو وڵاتانەی شەهادەی کارفاکسیان نییە، داوای بەڵگەنامەی هاوشێوە بکرێت کە لەو وڵاتانە کاری پێدەکرێت بۆ هەمان مەبەست.

٣.دەبێت هەموو ئەو بەش و پارچانەی لە بەڵگەنامەکاندا ئاماژەیان پێدراون و چاککراون یان گۆڕدراون پشتبەستن بە مەرجەکانی بەیانی ژمارە ٤٥/٢٠٢٠، بە وردی کەشف بکرێن و دڵنیایی تەواو بدرێت کە بە تەواوی چاککراون و کاریگەرییان نییە لەسەر توندوتۆڵی و سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکە.

٤.بەپێچەوانەوە هیچ ئۆتۆمبێلێک گومرگ نەکرێت.