سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر: دەوامی فەرمی لە ٩ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە درێژکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-08-08

15253 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ٩ی بەیانی تاوەکو ٦ی ئێوارە.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و بەشی مۆڵەت بڕیاردرا بەم خاڵانەی خوارەوە.

١- بە درێژکردنەوەی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تاوەکو ٦ی ئێوارە، بە پێی رێنماییەکانی تەندروستیی و بەستنی دەمامک و لەدەستکردنی دەستکێش، بۆ پاراستنی تەندروستیی هەموولایەک .

٢-  تەنها ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن کە تکیتی نۆرەی ئۆنلاینیان لایە .

٣- تەنها ئەو هاوڵاتیانەی کە نۆرەی (هێما و میکانیک - تاقیکردنەوەی ڕەمپە و تاقیکردنەوەی ژمارە هەشت)یان هەیە لەم خشتەیەی خوارەوە سەردان بکەن :

ا- نۆرەی ڕێکەوتی ١ی ئاب تاوەکو ١٥ی ئاب دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩ی ئابی ٢٠٢٠ سەردان بکەن.

ب- نۆرەی رێکەوتی ١٦ی ئاب تاوەکو٣١ی ئاب دەتوانن لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٠ی ئابی٢٠٢٠ سەردان بکەن.

ج- نۆرەی رێکەوتی ١ی ئەیلول تاوەکو ١٥ی ئەیلول دەتوانن لە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١١ی ئابی٢٠٢٠ سەردان بکەن.

د- نۆرەی رێکەوتی ١٦ی ئەیلول تاوەکو ٣٠ی ئەیلول دەتوانن لە رۆژی سێشەمە رێکەوتی ١٢ی ئابی٢٠٢٠ سەردان بکەن.

٤- ئەو نۆرانەی کە ماون لە خشتەیەکیتر لە داهاتوودا بڵاوی دەکەینەوە.

٥- تەنها بەشی وەرگرتنی فۆڕم لە لینکی سەرەدانان کاردەکات بەشەکانیتر جارێ راگیراون.

٦- هەر هاوڵاتییەک مۆڵەتەکەی بەسەرچوبێت دەتوانێت بەبێ ئەوەی بە ئۆنلاین سەرە بگرێت سەردانی بەشی مۆڵەت بکات بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی بە مەرجێک پشکنینی چاوی کردبێت.