سەردێڕ:

ئەمریکا: چین و روسیا و ئێران هەوڵدەدەن دەست لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکە وەربدەن

فۆتۆ: 
2020-08-08

1836 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای بواری  پوچەڵکردنەوەی کاری سیخوڕی ئەمریکی هۆشداریدا لەوەی هەریەک لە چین و روسیا و ئێران دەستوەربدەنە هەڵبژاردەنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠.

ولیام ئیڤانینا بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بۆ ئاسایش و نەهێشتنی سیخوڕی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، "ئەو وڵاتانە لەڕێگەی تۆڕی ئەلیکترۆنی و ئامرازی دیکەوە کاریگەری لەسەر دەنگەرەکان دابنێن و پشێوی و شڵەژانی دەروونی  دروست بکەن تا دەنگدەری ئەمریکی متمانەی بە پرۆسەی دیموکراتی نەمێنێت."

راشیگەیاند، "روسیا هەوڵدەدات جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوو نەبێت"، جەختی لەوەشکردەوە، "قورسە بۆ دوژمنەکانمان بتوانن دەستوەربدەنە ئەنجامی دەنگدان یان جەمسەرکاری بەشێوەیەکی فراوان ئەنجام بدەن."

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا لە ویلایەتی نیوجیرسی، لەوەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوەیان بۆ هەر دەستوەردانێک لە هەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ وتی، "چاودێریان دەکەین و پێویستە  وریابین"،  ئەوەشی خستەڕوو، "روسیا و چین و ئێران هیواخوازن جاری دووەم لە هەڵبژاردنەکاندا دەرنەچێتەوە."

ئەمساڵ ساڵێکی جیاوازدەبێت بۆ دەنگدەرانی ئەمریکا، پەتای کۆرۆنا بووەتەهۆی ئەوەی زۆرترین ژمارەی دەنگدەر بەشداری لە هەڵبژاردەنکاندا بکەن لەڕێگەی دەنگدانی ئەلیکترۆنییەوە.