سەردێڕ:

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری قەزای ئامێدییان بۆردومانکرد

فۆتۆ: 
2020-08-08

1830 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنوری هەردوو ناحیەی شیلادزێ لەناوچەی نێروە و رێکان و چیای لینکی لە سنوری ناحیەی دێرەلوک کرد.

ئەمڕۆ شەممە، نیهاد ئورەماری پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە ئامێدی رایگەیاند، "لە نزیک کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنوری هەردوو ناحیەی شیلادزێ لە دەڤەری نێروە و رێکان و چیای لینکی لە سنوری ناحیەی دێرەلوک کرد و تا ئێستا زیانەکانی ئەم بۆردومانە ئاشکرانەکراوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "ترسێکی زۆر لە دڵی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەدا دروستبووە، لەبەرئەوەی بۆردومانەکە نزیکی ناوچە گەشتیاریەکانی سنوری ناحیەی شیلادزی بووە."

لە مانگی حوزەیرانی رابردووەوە، تورکیا ئۆپراسیۆنەکانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێم دەستپێکردووە و بەردەوام بە فڕۆکەی جەنگی هێرش دەکاتە سەر ناوچە و گوندەکانی هەرێم.