سەردێڕ:

بانکی رافیدەین پێدانی سولفەی بە فەرمانبەران راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-08-07

63484 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەینی عێراق، بەبێ خستنەسەری هیچ زیادەیەک، پێدانی سولفەی "بەشێوەی ئەلیکترۆنی" بەو فەرمانبەرانە راگەیاند کە موچەکانیان سەر بەو بانکەیە.

ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین بڵاویکردەوە، "خزمەتگوزارییەکیان بە ناوی "سولفەکەم – سلفني" بۆ ئەو فەرمانبەرانە راگەیاندووە کە لە بانکەکەیان موچە وەردەگرن و خاوەنی ماستەر کاردن."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییە لە رێی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت و بەشێوەیەکی خێرا و بەبێ خستنەسەری هیچ زیادەیەک دەدرێتە فەرمانبەران لە هەر شوێنێک بن."