سەردێڕ:

وێنە.. تۆپخانەکانی تورکیا سنووری برادۆست تۆپباران دەكەن

فۆتۆ: 
2020-08-07

2269 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا تۆپبارانی گوندی هەلکێڕا و گەلی ڕەش لە سنووری برادۆست دەكەن.

عەبدۆ ڕۆستایی، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، "تۆپخانەکانی تورکیا تۆپبارانی گوندی هەلکێڕا و گەلی ڕەش لە سنووری برادۆست دەكەن،" دەشڵێت، "بەهۆى تۆپبارانەکەوە ئاگر لە پوش و پاوانى سنورەکە کەوتوەتەوە".

ئاماژەى بەوەشکرد، "تورکیا چەند رۆژێکە لە سنووری برادۆست جمووجۆڵی سەربازی زیاترکردووە رۆژى رابردووش ٢٢ ئۆتۆمبێلى تانک و زریپۆش و ژمارەیەکی زۆری هێزى سەربازی هێناوەتە سنووری برادۆست".

ئەوەش لە کاتێکدایە، سوپاى تورکیا بە بیانوى بوونى گەریلاکانى پارتى کرێکاران ( پەکەکە) تۆپبارانى سنورەکانى هەرێمى کوردستان دەکات و بەهۆیەوە زیانێکى زۆر بە دانیشتوانى ئەو ناوچانە کەوتووە.