سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-08-07

15419 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، لە رووداویکى هاتوچۆدا لەسەر رێگای کۆیه ــ هەولێر لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا سێ کەس گیانیانلەدەستدا.

ئومێد چۆمانى، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، "لە رووداویکى هاتوچۆدا لەسەر رێگای کۆیه ــ هەولێر لە نزیک دەربەندی گۆمەسپان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا سێ کەس گیانیانلەدەستدا و دەشڵێت، "ئەو سێ کەسەى لە رووداوەکەدا گیانیانلەدەستداوە ئەندامى یەک خێزانن".

ئاماژەى بەوەشکرد، "یەکێک لەوانەى بەهۆى رووداوەکە گیانیلەدەستداوە ئه‌حمه‌د عه‌زیزە کە ناوبژیوانی تۆپى پێیە لە کوردستان".

لە ماوەی رابردوودا وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، له ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون.