سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-08-07

3302 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٩٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ١٤٠ چاکبوونەوە و ٦١ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ هەینى، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٩٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٨٥١ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوو هەزار و ١٤٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٧٠٢ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٦١ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٤٤ هەزار و ٦٤ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٢٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٣ هەزار و ١٩٧ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.