سەردێڕ:

پنتاگۆن: ئامادەین هاوکاری لوبنان بکەین لە لێکۆڵینەوەی تەقینەوەکانی بەیروت

فۆتۆ: 
2020-08-07

4541 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" ئامادەیی خۆی نیشاندا لە هاوکاریکردنی لوبنان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی تەقینەوەکانی بەندەری بەیروت، لەکاتێکدا ئەگەر لایەنی لوبنانی داوامان لێبکات.

جوناتان هوفمان، وتەبێژ بەناوی پنتاگۆنەوە ڕۆژی پێنجشەمە لەماینەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "نامەوێ بچمە ناو موزایەداتەکانەوەی پەیوەست بە هۆکارە گریمانەییەکانی پشت تەقینەوەکە. ئێمە بەگرنگی پێدانەوە چاودێری ڕەوشی لێکۆڵینەوەکان دەکەین کە حکومەتی لوبنانی ئەنجامیاندەدات، ئەگەر داواشمان لێبکات ئامادەین هاوکاری بکەین".

شایانی باسە رۆژی سێ شەممەی رابردوو، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری بەیروت روویدا و ئەو شارەی هەژاند و بەهۆیەوە ١٣٥ کەس کوژران و نزیکەی ٥ هەزارکەسیش بریندار بوون.