سەردێڕ:

شای پێشووی ئیسپانیا وڵاتەکەی بەرەو ئەبوزەبی جێهێشت

فۆتۆ: 
2020-08-07

4173 جار خوێندراوەتەوە

شای پێشووی ئیسپانیا بە شای ئێستای ئیسپانیای راگەیاندووە، دەیەوێت وڵات بەجیبهێڵێت و لە دەرەوەی ئیسپانیا بژی، ئەویش رەزامەندی دەربڕیوە، ئەوەش دوای ئەوەی بە تۆمەتی گەندەڵی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا.

ئەمرۆ هەینی، رۆژنامەی ئەی بی سی رایگەیاند، "خوان کارلۆس شای پێشوی ئیسپانیا شای ئێستای ئاگادارکردووەتەوە کە دەیەوێت لە ئەبوزەبی بژی و ئەویش رەزامەندی لەسەر ئەو بابەتە دەربڕیوە."

باس لەوەشکراوە، "ڕۆژی دووشەممە، خوان کارلۆسی شای پێشوی ئیسپانیا بە فڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو ئەبوزەبی بە رێکەوتووە."

پێشتریش، کارلۆس ئاشکرایکردبوو دەیەوێت وڵات جیبهێڵێت و روو لە دەرەوەی وڵات بکات و لەوێ بژی، ئەمەش پاش ئەو لێکۆڵینەوانەی بە تۆمەتی تێوەگلانی لە گەندەڵی لە ناوەوە و دەرەوەی ئیسپانیا لەگەڵیدا ئەنجامدرا.

لە ماوەی رابردوودا، دادگا گومانی لە تێوەگلانی خوان کارلۆس شای پێشوی ئیسپانیا کرد، کە لە گەندەڵی تێوەگلابێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٨دا بڕێکی زۆر پارەی لە سعودیەوە پێگەشتووە و لە بانکێکی سویسرادا هەڵیگرتووە.

لە ساڵی ١٩٧٥دا و پاش مردنی فرانسیسکۆ فرانکۆی شای وڵات هاتە سەر تەختی پاشایەتی و بەناچاری لە ساڵی ٢٠١٤دا بەهۆی ئەو ئابڕوچونەی توشی هات کە باسیان لە تێوەگلانی دەکرد بە گەندەڵی دەستبەرداری تەختی شاهانە بوو و کوڕەکەی فلیپی شەشەم جێگەی گرتەوە.