سەردێڕ:

ئەفسەرێکی پێشوی هەواڵگری سعودیە سکاڵای لە دژی محەمەد بن سەلمان تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2020-08-07

5838 جار خوێندراوەتەوە

ئەفسەرێکی پێشوی دەزگای هەواڵگری سعودیە لە دادگای کەنەدا سکاڵای لەسەر محەمەد بن سەلمانی شازادەی سعودیە تۆمارکرد بەتۆمەتی ناردنی تیمێک بۆ کوشتنی لە کەنەدا.

سەعد ئەلجەبری ئەفسەری پێشوی دەزگای هەواڵگری سعودیە و کەسی نزیک لە محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودیە، کە ماوەی سێ ساڵە لە کەنەدا نیشتەجێیە بڵاویکردەوە، لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە کە لە لایەن شازادەی سعودیەوە پلانی بۆ داڕێژرابوو و تیمێکی بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکە رەوانەی کەنەدا کردبوو.

ئەم هەوڵەی بن سەلمان بە چەندڕۆژێک پاش کوشتنی جەمال خاشقچی دێت کە لەناو باڵیۆزخانەی سعودیە لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیادا کوژرا.

ئەو ئەفسەرە ئەوەشی خستەڕوو، "دوای دوو هەفتە لە تیرۆرکردنی خاشقچی، تیمی پڵنگ بەرەو کەنەدا بە رێکەوتوون بۆ تیرۆرکردنم."

هەر لەوبارەیەوە، بیڵ بیر وەزیری کاروباری ئاسایشی کەنەدی رایگەیاند،" ناتوانم هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم دۆسییە بدەم، بەڵام حکومەتی کەنەدی زانیاری هەیە کە هاوڵاتیانی لەلایەن کەسانی بیانیەوە توشی هەڕەشە بوونتەوە."

سەعد ئەلجەبری ئەفسەری پێشوی دەزگای هەواڵگری سعودیەیە و تەمەنی ٦١ ساڵە پاش دەستگیرکردنی هەندێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە و بازرگانی سعودی لە ساڵی ٢٠١٧ بەرەو تورکیا بە رێکەوت و لەوێشەوە بۆ کەنەدا و تا ئێستاش لەو وڵاتە نیشتەجێیە.