سەردێڕ:

چەند ناوچەیەکی شاخاوی لە گوندی قامیش لە سنوری ماوەت بۆردومانکرا

فۆتۆ: 
2020-08-07

5655 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی شاخاوی سنوری گوندی قامیشی سەر بە قەزای ماوەتی بۆردومانکرد و بەوهۆیەوە ئاگرکەوتووەتەوە.

کامەران حەسەن  قائیمقامی ماوەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆردومانەکە دوای کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ دەستیپێکردووە و بەهۆیەوە ئاگر لە چیاکانی گوندی قامیش کەوتووەتەوە، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکەوە تائێستا نەتوانراوە تیمەکانیان بچنە ناوچە و بزانن قەبارەی زیانەکان چەند بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆردومانەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ئەنجامدراوە و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، چەند جارێک بە فڕۆکە گوندەکانی سنوری شارباژێر بۆدومانکراون و لە بۆردومانی ٢٥ی مانگی شەشی ئەمساڵیشدا، لە ناوچەی کونە ماسی کەسێک شەهید بوو و شەش ئەندامی خێزانێکیش برینداربوون.