سەردێڕ:

ئەمريکا: دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ بەرەوپێشچووە

فۆتۆ: 
2020-08-07

1444 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دانوسانە ئەتۆمییەکانی نێوان وڵاتەکەی و روسیا لەبارەی دانانی سنورێک بۆ خۆپڕچەککردنی وڵاتەکانیان بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، هیواشی خواست چین بەشداری لەو دانوستانانەدا بکات.

مايک پۆمپيۆ وەزيری دەرەوەی ئەمريکا رايگەياند، لە چەند مانگی رابردوودا کاريان کردووە بۆ ئەوەی ئەو سێ دەوڵەتە کە خاوەنی توانايەکی گەورەی ئەتۆمين دانوستانێکی ستراتيژیيان هەبێت سەبارەت بە کەمکردنەوەی مەترسييەکانی چەکی ئەتۆمی لەسەر جيهان.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەيەکی باشيان لەگەڵ روسيا ئەنجامداوە و گفتوگۆکانيان بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆوە بينوە، دەشڵێت، "هيوادارین چين بەشداربێت لەو دانوستانانەدا."

مانگی رابردوو، دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیا لەبارەی درێژکردنەوەی رێککەوتننامەی ستارت٣ لە ڤییەنا بەڕێوەچوو، کە بەمەبەستی دانانی سنورێک بۆ خۆپڕچەککردنی واشنتن و مۆسکۆ واژۆکراوە، بڕیاریشە دانوستانەکانی ئەو دوو وڵاتە لەوبارەيەوە بەردەوام بێت.

لەم چوارچێوەيەشدا واشنتۆن هەوڵدەدات پەکین رازیبکات بۆ بەشدریکردن لەو دانوستانانە، بەڵام چين رەتیکردوەتەوە بەشداری بکات.