سەردێڕ:

ئەنجامی لێکۆڵینەوەی حکومەت لە نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕاگەیەندرا

فۆتۆ: 
2020-08-07

17245 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی لێکۆڵینەوەی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر رایگەیاند، هیچ نەخۆشێک بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە نەمردووە، دەشڵێت، کەموکوڕی لە کارگێڕی نەخۆشخانەکە و گرێبەستی دابینکردنی ئۆکسجیندا هەبووە.

لە ڕاگەیەندراوی لیژنەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، کە له‌‌ رۆژی ٣٠ی تەمموزدا به‌‌هۆی دواكه‌‌وتنی گه‌‌یشتنی ئۆكسجینی شل له‌‌لایه‌‌ن ئه‌‌و كارگه‌‌یه‌‌ی گرێبه‌‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی كردووه‌‌ بۆ نه‌‌خۆشخانه‌‌ی رزگاری بۆ ماوه‌‌یه‌‌ك ئۆكسجینی شل نه‌‌ماوه‌‌ و ده‌‌ستبه‌‌جێ ئه‌‌م بۆشاییه‌‌ به‌‌ ئۆكسجینی قه‌‌نینه‌‌ پڕكراوه‌‌ته‌‌وه‌‌ و هیچ نه‌‌خۆشێك له‌‌م ماوه‌‌یه‌‌دا كێشه‌‌ی نه‌‌بوونی ئۆكسجینی نه‌‌بووه.

باس لەوەشکراوە، ئه‌‌وه‌‌ی روویداوه‌‌ به‌هۆی گواستنه‌‌وه‌‌ی قه‌‌نینه‌‌ی زۆر له‌‌ لایه‌‌ن كارمه‌‌ندانی نه‌‌خۆشخانه‌‌كه‌‌ بۆ ژووره‌‌كان كه‌‌شێكی وه‌‌های له‌‌لای كه‌‌س و كاری نه‌‌خۆشه‌‌كان دروستکردووە،‌ كه‌‌ ئۆكسجین نه‌‌ماوه‌‌ و ئه‌‌وه‌‌ش وایكردووه،‌‌ له‌‌م چه‌‌ند كاتژمێره‌‌دا خه‌‌ڵك خۆی ئۆكسجینی بردووه‌‌ و قه‌‌ره‌‌باڵغیه‌‌كی زۆر له‌‌ناو نه‌‌خۆشخانه‌‌كه‌‌ دروستبووه‌.

لیژنەکە دەشڵێت، به‌‌شێكی ده‌‌زگاكانی راگه‌‌یاندن به‌‌ ئامانج و بێ ئامانج ئه‌‌م دۆخه‌‌یان قۆستووه‌ته‌‌وه‌‌ و به‌‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌‌وه‌یه‌‌ك وایان پیشانداوه‌‌ كه‌‌ له‌‌م رۆژه‌‌دا ١٨ كه‌‌س له‌‌به‌‌ر بێ ئۆكسجینی مردوون، به‌‌ڵام به‌‌ درێژایی رۆژی ٣٠ی تەمموز تەنها چوار كه‌‌س گیانیان له‌‌ ده‌‌ستداوه‌‌ و دوای لێكۆڵینه‌‌وه‌‌ و به‌‌دواداچوونی ورد ده‌‌ركه‌‌وت ئه‌‌م نه‌‌خۆشانه‌‌ كه‌‌ گیانیانله‌‌ده‌‌ستداوه‌‌ ئۆكسجینیان لێنه‌‌بڕاوه‌‌ و كێشه‌‌ی بێ ئۆكسجینیان نه‌‌بووه‌‌ و پێش ئه‌‌و رووداوه‌‌ دۆخی ته‌‌ندروستیان به‌‌ھۆی توندى نه‌‌خۆشیه‌‌كه‌‌یان ناجێگیربووه‌.‌

لە خاڵی سێیەمی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەشدا لیژنەکە دەڵێت،‌ چاكنه‌‌كردنه‌‌وه‌‌ی كارگه‌‌ی ئۆكسجینی نه‌‌خۆشخانه‌‌ی رزگاری، به‌‌هۆی ئه‌‌وەوە بووە کە سیسته‌‌می دابه‌‌شكردنی ئۆكسجین گۆڕدرابوو نه‌‌خۆشخانه‌‌كه‌‌ پێویستی پێ نه‌‌بووه‌‌، به‌‌ڵام دوای ئه‌‌وه‌‌ی ژماره‌‌ى نه‌‌خۆشه‌‌كانی كۆرۆنا له‌‌ ماوه‌‌یه‌‌كی كورت زۆر زیادیكردووه‌‌ و پێویستی له‌‌سه‌‌ر ئۆكسجین زیاتر بووه‌‌، به‌ڕێوە‌به‌‌رایه‌‌تی گشتی ته‌‌ندروستی هه‌‌ولێر له‌‌رێكه‌‌وتی ٤ی تەمموزدا گرێبه‌‌ستی له‌‌گه‌‌ڵ كۆمپانیایەکدا كردووه‌‌ بۆ چاككردنه‌‌وه‌‌ی كارگه‌‌كه‌‌ و بڕیاره‌‌ له ‌‌رۆژی ١٠ی ئەم مانگەدا ته‌‌واو ببێت و كارگه‌‌كه‌‌ ده‌‌ستبه‌‌كاركردن بكاته‌‌وه‌.

‌هاوکات لیژنەکە دەشڵێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیادا گەیشتوون بە چه‌‌ند كه‌‌موكوڕییه‌‌كی كارگێڕی و كه‌‌مته‌‌رخه‌‌می ده‌‌وامی فه‌‌رمانبه‌‌رانی نه‌‌خۆشخانه‌‌كه‌‌ و كێشه‌‌ی ئه‌‌منییه‌‌تی نه‌‌خۆشخانه‌‌كه‌‌ و كه‌‌موكوڕی له‌‌ گرێبه‌‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی شلدا، بڕیاریشدراوە، ئیجرائاتی پێوست بكرێت بۆ رێگرتن له‌‌ دووباره‌‌بوونه‌‌وه‌‌ى ئه‌‌و جۆره‌‌ رووداوانه‌‌ و رێكاری به‌‌په‌‌له‌‌ش بۆ چاره‌‌سه‌‌ری كێشه‌‌كان بگیرێته‌‌به‌‌ر.

رۆژی ٣٠ مانگی رابردوو، بەشێک لە کەسوکاری ئەو توشبووانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانەی رزگاری چارەسەر دەکرێن، لەبەردەم نەخۆشخانەکە کۆبوونەوە و باسیان لەوە کرد، کە کێشەی نەبووی ئۆکسجین بووەتە هۆی مردنی چەند کەسێک، لە چەند ڕۆژی دواتریشدا دووبارە کێشەکە سەری هەڵدایەوە و دواتر بەرپرسانی نەخۆشخانەکە رایانگەیاند کێشەکە چارەسەرکراوە و هیچ نەخۆشێکیش بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیانیلەدەستنەداوە.