سەردێڕ:

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دەستی لەکارکێشایەوە

فۆتۆ: 
2020-08-07

2114 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند، برایان هوك نێرده‌ی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئێران ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بووه.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، برایا‌ن هوك بڕیاریداوه‌ ده‌ست له‌ پۆستی نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئێران و سه‌رۆكی راوێژكاران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بكێشێته‌وه.

ئاماژه‌ی به‌وەشكردووه‌، هوك ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره‌ له‌و پۆسته‌دایه‌ و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی لە ئەرکەکەیدا به‌ده‌ستهێناوه‌، دەشڵێت، هوك راوێژكارێكی متمانه‌پێكراو و دۆستێكی باش بووە و سوپاسیشی ده‌كات بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شیكرد.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، تا ئه‌و كاته‌ی شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ هوك داده‌نرێت، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ڤەنزوێلا، ئیڵیه‌ت ئابرامز، له‌ پاڵ ئه‌ركه‌كه‌ی خۆیدا، ئه‌ركی نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئێران له‌ ئه‌ستۆده‌گرێت.

‌بەپەلە