سەردێڕ:

١٦ کارمەندی بەندەری بەیروت دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2020-08-07

7919 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروت، ١٦ کارمەندی بەندەرەکە دەستگیرکران.

لە بەیاننامەیەکی دادگای سەربازییدا کە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی لوبنان بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لە رۆژی سێشەممەوە بەڕێوەدەچێت کە تەقینەوە گەورەکە رووی دا، ١٦ کارمەندی بەندەری بەیروت دەستگیرکراون.

باس لەوەشکراوە، لێکۆڵینەوەکە هەموو جۆرە کاریگەریەک دەگرێتەوە کە بوونە هۆی تەقینەوەکە و تائێستاش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، لێدوانی بەڕێوەبەرانی دەستەی ئیداری بەندەری بەیروت و ئیدارەی گومرکی بەندەرەکە و ١٨ کارمەندی کۆگای ژمارە ١٢ی بەندەرەکە کە تەقینەوەکەی تیادا رووی دا، وەرگیراوە.

لە رۆژی ٤ی ئابدا لە بەندەری بەیروت سەرەتا ئاگر لە کۆگای ژمارە ١٢ی بەندەرەکە کەوتەوە کە ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆمی تیادا هەڵگیرابوو، پاشان تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز روویدا.