سەردێڕ:

پاکستان هەڕەشەی کشانەوە لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دەکات

فۆتۆ: 
2020-08-07

3323 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی پاکستان بە توندی رەخنەی لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی گرت لەسەر بەردەوام دواخستنی کۆبوونەوەیەک بۆ پاڵپشتی لە کشمیرییەکان، دەشڵێت، ئەگەر رێکخراوەکە کۆبوونەوەکە نەکات ئەوان خۆیان کۆنگرەیەک لەبارەی کشمیرەوە رێکدەخەن.

شاه مەحمود قەرشی وەزیری دەرەوەی پاکستان رایگەیاند، "وڵاتەکەی لەسەر داواکاری سعودیە بەشداری لە لوتکەی ئیسلامی ساڵی رابردوودا بەشداری نەکرد کە لە کوالالامپور بەسترا ."

لە لێدوانەکەشیدا، بە توندی رەخنەی لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی گرت لەسەر بەردەوام دواخستنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە پێناو پشتگیریکردنی کشمیرییەکان و هەڵوێست وەرگرتن لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کێشەی کشمیر.

ئەوەشی خستەڕوو، "بەڕێزەوە جارێکیتر داوا لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دەكەین بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام ."  

باسی لەوەشکرد، ئەگەر رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کۆبوونەوەیەک بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام ئەنجامنەدات، ئەوا پاکستان چیتر چاوەڕوان ناكات و کۆنگرەیەک لەبارەی بە کشمیرەوە لەدەرەوەی رێکخراوەکە رێکدەخات.

لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩دا، رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لەسەر داوای سعودیە کۆبوونەوەیەکی لە کوالالامپور بەست، بەڵام پاکستان كە ئەندامی ئەو رێكخراوەیە بەشداری تێدا نەکرد.