سەردێڕ:

خوێندنی باڵای عێراق لەبارەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم روونكردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-08-06

3781 جار خوێندراوەتەوە

ئەمرۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە ڕاگەیاندراوێکیدا، دڵنیاییدایە خوێندکاران لە بەردەوامبوون و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم لە كاتی دیاریکراوی خۆی و بەشێوەی ئەلیكترۆنی لە ٢ بۆ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠.

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند،" دەمانەوێت ئەوەتان بەبیربهێنینەوە کە کاتەکانی تایبتکراو بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بەهەمان میکانیزمی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی وەرزی دووەم دەبێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە، کە پێشتر نوسراویان لەسەر شیوازی پرسیارەکان ئاراستەی زانکۆکان کردووە و دەڵێت، "نوسراوەکە شێوەی دانانی پرسیارەکان و میکانیزمی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە ئەلیکترۆنییەکانی لە خۆگرتووە".