سەردێڕ:

تۆپبارانى سوپاى عێراق دەکرێت و کوژرا و بریندار هەیە

فۆتۆ: 
2020-08-06

91977 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند،  لە ڕۆژئاوایی خانەقین تۆبپارانى سوپای عێراق کراوە و بەهۆیەوە کوژراو بریندار هەیە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا بە هاوەن هێرشکراوەتە سەر بارەگای فەوجی یەکی لیوای مغاویری سوپای عێراق لە گوندی شێرک لە ڕۆژئاوای قەزای خانەقین".

بە وتەی سەرچاوەکە، "تا ئیستا کوژراوێک و چوار بریندار لە سوپای عێراق هەیە، بەڵام زیانی هێرشبەرەکان نەزانراوە".

لەگەڵ ئاڵۆزبونى دۆخى سیاسى عێراق، دۆخى ئەمنى بەتایبەتى لە ناوچە کیشە لەسەرەکان رووى لە خراپبوون کردووە و چەندین جارە لە چەندین ناوچەى جیاجیا ناو بەناو هێرشدەکرێتە سەر سوپاى عێراق و هێزەکانى پێشمەرگە.

گەرمیان حەمەى پور، گەرمیان