سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: جەختدەکەینەوە لەسەر پێداویستییەكانی گەلی لوبنانی

فۆتۆ: 
2020-08-06

5345 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە لێداونێكدا ئامادەی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لەسەر هاوكارییەكانی بۆ لوبنان لەپاش تەقینەوە بەهێزەكەی ئیوارەی رۆژی چوارشەممە، ٤ی ئابی ئەمساڵ لە بەیروت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لێدوانی بۆریس جۆنسون سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای لە لەندەن بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە، "توشی شۆک بووم کاتێ تەقینەوەکەی بەیروتم بینی" پێداگریشی کرد لەسەر جەختکردنەوە لەسەر ئەو پێداویستیانەی گەلی لوبنانی پێویستیان پێیەتی.

جۆنسون ئەوەشی ڕاگەیاند، " بێگومان توشی شۆکبووم و هەستم بە ترسێکی زۆرکرد لە دیمەنی کارەساتەکەی بەیروت لە لوبنان. دڵنیاشم بەریتانیا جەخت لە بەردەوامببون لەسەر پێداویستییەکانی گەلی لوبنانی دەکاتەوە ".

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٤ ئاب ٢٠٢٠ تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەیروتی پایتەختی لوبنان لە كۆگایەك كە دوو هەزار و ٧٥٠ تەن نیترانی ئامۆنیۆمی هەڵگرتبوو روویدا بەهۆیەشەوە ١٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە پێنج هەزار برینداری لێکەوتەوە .