سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-08-06

11984 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٣٢ چاکبوونەوە و ١٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٤٤ لە هەولێر، ٢٨ لە گەرمیان، ٧٠ لە سلێمانی و ٩٢ لە دهۆک و ٢١ لە هەڵەبجە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "١٣٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٨٩ لە هەولێر، ٣٤ لە گەرمیان، ٢٩ لە دهۆک و نۆ لە هەڵەبجە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە شەش لە هەولێر، پێنج لە سلێمانی، یەک لە گەرمیان و سێ لە دهۆک."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٦ هەزار و ٨٤ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و ٨٤٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٦١١ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.