سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی قەرەبوو دەکرێنەوە

فۆتۆ: 
2020-08-06

29883 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەو هەڵانەی لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەییدا هەبوون، بڕیاردرا نمرەی ئەو پرسیارانە بە قوتابیان بدرێت و وەڵامەکانیان بە گوێرەی ئەو بژارانەی دیاریکراون بە راست هەژمار بکرێن.

بەپێى بڕیارەکەى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەو پرسیارانەی چەند وەڵامێکیان بۆ دەبێت، هەر خوێندکارێک یەکێک لەو بژارانەی هەڵبژاردبێت، ئەوا وەزارەتی پەروەردە بە راست بۆی هەژمار دەکات.

هاوکات، پێشتر نوێنەرى خوێندکارانى پۆلى ١٢ى ئامادەیی بڕیاریاندابوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پاش کۆتایهاتنى تاقیکردنەوەکان گردببنەوە بەهۆى کەموکورتى لە دانانى پرسیارەکاندا.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، بەشێک لە مامۆستایانى وانە جیاوازەکانى پۆلى ١٢ى ئامادەیی لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى پەروەردە کۆبونەوە لەبارەى کەموکورتى لە شێوازى دانانى پرسیارى تاقیکردنەوەکان.

دەقی بڕیارەکان: