سەردێڕ:

لە هەولێر نەخۆشخانەیەکی حکومی دەکرێتە نەخۆشخانەی تایبەت

فۆتۆ: 
2020-08-06

22526 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکانی کوردستان رایانگەیاند، ئەو نەخۆشخانەی بە بودجەی حکومەت دروستکرا و دانرابوو بکرێتە نەخۆشخانەی منداڵانی حکومی و ئێستا کرایە نەخۆشخانەکی ئەهلی.

پزیشکانی کوردستان رایانگەیاند، ئەو نەخۆشخانەی بە بودجەی حکومەت دروست کرا و دانرابوو بکرێتە نەخۆشخانەی منداڵانی حکومی و ئێستا کرایە نەخۆشخانەکی ئەهلی، دەشڵێت، "پێشتریش ئەو نەخۆشخانەیە کرابووە نەخۆشخانەی ئەکادیمی زانکۆی کوردستانی ئەهلی."

ئاماژە بەوەشکراوە، "زانکۆکەش بە حکومی دەستی پێکرد، پاش دروستکردنی بە پارەی میللەت دواتر بووە ئەهلی."

باس لەوەشکراوە، "سەیرە بە بەرنامە و هەنگاو بە هەنگاو چییان بە پارەی میللەت کردووە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، نەخۆشخانەی Sante Life hospital لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمى کوردستان دامەزراوە، بەڵام خراوەتە سەر نەخۆشخانە ئەهلییەکان.