سەردێڕ:

پزیشکانی دیوانیە چەقۆیەکیان لە سکی نەخۆشێکدا دەرهێنا

فۆتۆ: 
2020-08-06

7304 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکانی نەخۆشخانەی شاری دیوانیە لە باشوری عێراق توانیان گیانى کچێک ڕزگاربکەن کە بۆ ماوەی سێ مانگ چەقۆیەکی ئاسنی قوتدابوو.

عەلی سەلام غانمی کە پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گشتیە لەو نەخۆشخانەیە ڕایگەیاند، ئەو کچە منداڵکارە پێشتر و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ هەستى بە ئازاری ناوسک و ڕشانەوەی کردبوو، دواتر ئاشکرایکرد کەوا لە مانگى ڕەمەزانى ڕابردوو تەنێکی نەناسراوی قوتداوە .

عەلى سەلام ئاشکرای کرد، دوای گرتنى (ئەشیعە) تیشک بۆ نەخۆشەکە، دەرکەوت چەقۆیەکی ئاسنی قوتداوە و لە گەدەیدا ماوەتەوە.

پزیشکەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، دوای ئەنجامدانى پشکنینەکان، لەڕێگەی نەشتەرگەریەکی بچوکەوە کە لە ڕێگەی سکەوە ئەنجامدرا، توانرا چەقۆکە دەربهێنرێت وئێستا باری تەندروستی ئەو کچە منداڵکارە جێگیره.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، قەبارەى چەقۆکە زۆر گەورەیە و لە تواناى مرۆڤدا نییە قوتى بدات، بەڵام بەوتەى کچەکە ئەو چەقۆیەى قوتداوە.