سەردێڕ:

بەهۆی گەندەڵییەوە سەرۆک وەزیرانی مۆریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە

فۆتۆ: 
2020-08-06

9474 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ئیسماعیل وەلەد ئەلشەیخ سیدیا سەرۆک وەزیرانی مۆریتانیا بەهۆی گەندەڵییەوە دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی پێشکەشی محمەد وەلەد ئەلشێخ غەزوانی سەرۆکی وڵات کرد.

پاش ئەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی پەڕلەمان ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی پێشکەش بە دادگای وڵات کرد، ئەمڕۆ ئیسماعیل وەلەد ئەلشەیخ سیدیا سەرۆک وەزیرانی مۆریتانیا بەهۆی گەندەڵییەوە دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی پێشکەشی محمەد وەلەد ئەلشێخ غەزوانی سەرۆکی وڵات کرد.

 شایانی باسە لێکۆڵینەوەکە لەسەر دۆسێی گەندەڵی  ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای حکومی سەردەمی سەرکۆی پێشوو محەمەد وەلەد عەبدولعەزیزی بوو،  بەڵام لەنێویشیاندا چەند وەزیرێکی حکومتەکەی سیدیای دەست لەکارکێشراوەیشدا بونیان هەبوو.

ئەمیندارێتی گشتی حکومەت ئێوارەی چوارشەمە پەیامێکی گەیاندە ئەندامانی حکومەت تیایدا داوای "دواخستنی کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی رۆژی پێنجشەمە" ی کرد.

پاش ئەوەی لیژنەیەکی پسپۆڕ هەستا بە دەسپێکردنی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی تێوەگلانی کۆمەڵێ بەرپرسی وڵات لە گەندەڵی، هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی مۆریتانیا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی دۆسیەکانی گەندەڵی بۆ وەزارەتی داد نیشاندا.

لەسەرهەمان دۆسیە، پێشتر پەرلەمان کێشەی بەخشینی یەکێک لە دورگەکانی مۆریتانیا بە سەرۆکی پێشووی قەتەر حەمەدبن خەلیفەی لەلایەن سەرۆکی پێشووی مۆریتانیەوە، لیژنەیەکی پەرلەمان دەستیان بەڵێکۆڵینەوەکان کرد. دەست بەجێ ئەندامانی پەرلەمان داوایان کرد متمانە لەهەموو ئەو بەرپرسانە بسەندرێتەوە کە لە دۆسیەکە تێوەگلاون.

 هەروەها لیژنەکە جەختیان کردوە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەم ڕاپۆرتە ڕێڕەوی دروستی خۆی بگرێت و ئاراستەی دامودەزگا دادوەرییە پەیوەندیدارەکان بکرێت.