سەردێڕ:

لە حەمرین چوار چەکداری داعش کوژران

فۆتۆ: 
2020-08-06

4021 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان پێگەکانی داعشیان لە چیای حەمرین لە سنوری پارێزگای دیالە بۆردومان کردووە و بەو هۆیەوە چوار چەکدار کوژران.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی دوای بۆردومانکردنی شوێنەکە، هەڵمەتێکیان بۆ کێوماڵکردنی پێگەکانی توندڕەوان ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا ٢٠ بۆمبی چێنراو پوچەڵکراونەتەوە.

هاوکات، شانەی ئەمنی‌ عیراق ئەوەی خستەڕوو، لەسەر رێگەی خێرای محەمەد قاسم لە باشوری بەغدا دەستیان بەسەر حەوت گولـلە كاتیۆشادا گرتووە، كە ئامادەكرابوون ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا بكرێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر ئەمڕۆ گولـلە كاتیۆشایەك لەناوچەی دۆرەوە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراوە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەتایبەت لە شەواندا گروپە چەكدارەكان لەدەوروبەری بەغداوە گولـلە كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و بە تایبەت باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكەن.