سەردێڕ:

لە هەولێر بەشێک لە شۆفێری هێڵەکان گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-08-06

3904 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە شۆفێرانی نێوان هەولێر و شارەکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر گردبوونەوە و داوا دەکەن، رێگەی نێوان هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و بەغدا بکرێتەوە.

ئەو شۆفێرانەی هەولێر نزیکەی چوار مانگە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانەوە بێکار بوون و داوا دەکەن، وەک چۆن رێگەی نێوان بەغدا سلێمانی کراوەیە، بەو شێوەیە رێگەی هەولێریش بکرێتەوە.

ئەو شۆفێرانە بە وتەی خۆیان زیاتر لە دوو هەزار شۆفێرن و دەڵێن، ماوەی پێنج مانگە کەس لێی نەپرسیونەتەوە لە کاتێکدا بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو کارەیە.