سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی گڕگرتنی یەکێک لە بازاڕە گەورەکانی ئیمارات

فۆتۆ: 
2020-08-05

11963 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ناوخۆی ئیمارات رایانگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی ئیمارەتی عەجمان کەوتەوە.

کارگێڕی بەرگریی شارستانی لە عەجمان رایگەیاند، ئاگر لە بازاڕی میللی عەجمان کەوتووەتەوە و کە دوای رووداوەکە دەستبەجێ سەرجەم تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

باسی لەوەشكردووە، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە روون نییە.

لەلایەکی دیکەوە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە، هیچ ئامار و زانیارییەکیان لەبارەی زیانە ماددی و گیانییەکانی ئاکرەکە نەخستووەتەڕوو.