سەردێڕ:

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە چوار خێمەی کەمپی کەبەرتووی دوو لە دهۆک سوتان

فۆتۆ: 
2020-08-05

1700 جار خوێندراوەتەوە

لە کەمپی کەبەرتووی دوو لە سنوری قەزای سێمل لە پارێزگای دهۆک چوار خێمەی ئاوارەکانی شنگال سوتا، بەڵام ڕووداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.

ئیبراهیم یاسین بەڕێوەبەری کەمپی کەرتووی دوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی شۆرتی کارەباوە، ئاگر لە خێمەکانی کەمپەکەدا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە چوار خێمەی خێزانە ئاوارەکانی شنگال سوتاون، بەڵام ڕووداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی پێداویستی ئەو خێزانانە.

هاوکات، بەڕێوەبەری نوسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە قەزای سێمێل ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن لەو کەلوپەلانەی کە لە ئەمبارەکانیادایە، پێداویستی بۆ ئەو خێزانانە دابین بکەن کە خێمەکانیان سوتاوە.

کەمپی کەبەرتووی دوو لە سنوری قەزای سێمێل یەکێکە لەو کەمپانەی ئاوارە ئێزدییەکانی شنگالی تێدا نیشتەجێ کراوە و لە کەمپەکەدا زیاتر لە سێ هەزار خێزان دەژین.